زۆرێك لەخەڵكی بە شێویەكی ئاسایی دەڕوانن ئەنتەرنێت هەر بەو سادەییەش زۆرێك لە خزمەتگوزارییە بە خۆڕاییەكان بە كار دەهێنن بە بێ‌ ئەوەی بزانن ئەو خزمەتگوزارییانە لەبەرامبەر بەخۆڕایی بەكارهێنانیان چییان لە ئێوە دەوێت یان چی دەبەن ؟ لەڕاستیدا ئێمە وەڵامی ئەم پرسیارە بە كراوەیی دەهێڵینەوە تا لە بۆنەیەكی تردا وەڵامیان بدەینەوە, چونكە ئەوەی گرنگە سەرەتا ورووژادندنی پرسیارو پاشان قسەكردنە لەسەر پاراستنی ژیانی دیجیتاڵی هەر یەكێك لە ئێوە .
ئاسایشی ژیانی دیجیتاڵی هەر یەك لە ئێمە بەندە بە رەفتارمانەوە لەسەر تۆڕی جیهانی ئەنتەرنێت . ئەگەر ئەنتەرنێت بە وریاییەوە بەكار نەهێنن لە رێگەی كۆمپیوتەرو لابتۆپ‌و مۆبایل‌و تابلیتەكانتانەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كاتێك لە كاتەكان دەبینە قوربانی ئەو كەسانەی خراپن‌و نییەتی خراپیان لە دڵدایە بەرامبەر هەر هەموومان .
ئەوەی باوە كە خەڵكێكی زۆر كۆفی نێت بەكاردەهێنن، هەندێكی تریش لە شوێنە گشتییەكانەوە پەیوەندی بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە دەبەستن ، ئەمەش لە خۆیدا یەكەمین هەڕەشەیە، چونكە زۆربەی دەسەڵاتەكان وحكومەتەكان لە رێگەی كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكانەوە چاودێری رەفتاری ئەلكترۆنی بەكارهێنەران دەكەن . بۆیە راسپاردەی یەكەمی ئێمە ئەوەیە یەكەم: تا پێتان دەكرێت ئەنتەرنێتی كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكان بەكار مەهێنن .
دووەم ئەگەر زۆر ناچاربوون بۆ پەیوەندیكردن بە ئەنتەرنێتەوە لە كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكانەوە بەتایبەت بە بەكارهێنانی وایفای، ئەوا پەسەندترە لابتۆپەكانی خۆتان بەهێنن‌و كاری پێبكەن یان هی كەسێك كە جێگەی باوەڕەتانە. لەم حاڵەتەشدا زۆر پێویستە بەرنامەی vpn بەكار بهێنن تا پەیوەندیتان لەگەڵ خاڵی چونە ناو ئەنتەرنێتەوە بە كۆد بكات (تشفیر) بەناوبانگترین‌و باشترین بەرنامەیش كە كەڵكی لێوەربگرن Tor ە، هاوكات چەندین بەرنامەی تری جێگەی متمانە هەیە .
خاڵێكی تری پەێوەستدار بەم بابەتەوە بەكارهێنانی ویبگەڕە، هەموومان ئەو راستییە دەزانین كە ویبگەڕەكان خاڵی پەیوەندی نێوان ئەنتەرنێت‌و ئامێرەكانمانە، ئەوا پێمان باشە لە شوێنە گشتییەكان بەهیچ شێوەیەك ویبگەڕێك بەكارنەهێنن كە سەلامەت نییە، باشتر وایە گوگڵ كرۆم و فایرفۆكس بە زیادكردنی زیادكراوەكانی پاراستنی ئاسایشتان لەگەڵیاندا بەكار بهێنن . ئەگەر هەر نەتانتوانی ئەم دووانە رێكبخەن، ئەوا گرنگە ئەو ماڵپەڕ‌و خزمەتگوزاریانە بەكار بهێنن كە تایبەتمەندی بەكۆدكردن https یان ssl بەكار دەهێنن ، جەخت بكەنەوە لەسەر بەكارهێنانی ئەم دوو پرۆتۆكۆڵەی پاراستنی ئاسایشتان دەتواننیش لەگەڵیاندا زیادكراوەی HTTPS Everywhere لەگەڵ ئەو ویبگەڕە بەكار بهێنن كە لێوە پەیوەندی بە ئەنتەرنێتەوە دەكەن .
ئەو كاتەی لەسەر ئەنتەرنێتن بەتایبەت بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وریا بن لەوەی ئەو كۆمپیوتەرە بەرنامەی زەخیرە كردنی پاسوێردەكانی هاوشێوەی (كی لۆگەری) لەسەر نەبێت ، بۆیە تا ناچار نەبیت ئەم خزمەتگوزارییانە بەكار مەهێنە ، ئەگەریش هەر زۆر ناچار بووی ئەوا هەر پاش گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە زوو پاسوێردی ئەو خزمەتگوزارییەی بەكارتهێناوە بگۆڕە یان ئەگەر شارەزاییت هەبێت كێبۆردی شاشەكەی بەكار بهێنیت بە بێ‌ ئەوەی دەست بنێت بە كێبوردی سەر كۆمپیوتەرەكە، ئەوا زۆر گرنگە، “ئەگەر ویندۆز ٧ یان ١٠ بەكار دەهێنیت بچۆرە سەر start ئینجا بۆ سەر Run لە ناو خانەكە بنووسە osk ئینجا ok كیبۆردەكە لەسەر شاشە دەردەكەوێت بۆ گۆڕینی زمانەكەی Alt و shift بەكار بهێنە
زۆریش گرنگە لە كاتی كردنەوەی ئەكاونتەكانتان لەسەر فەیسبوك یان جیمیڵ ، جەخت بكەنەوە لەوەی بە دوو هەنگاو بەكار بهێنن واتا پێشتر ئەم هەنگاوانەت لە هەردوو خزمەتگوزارییەكە كارا كردبێت ، هەروەها جەختكردنەوە لەوەی دەرچوویتە (sign out) كردووە لە خزمەتگەوارییەكە لەبیریشت نەچێت مێژووی بەكارهێنان (history) هەموویان بكوژێنیتەوە .
بە هیچ شێوەیەك لە كۆفی نێت‌و ئەنتەرنێتە گشتییەكاندا فلاش دیسك بەكار مەهێنە بەتایبەت ئەوەی كە زۆرێك لە نهێنییەكانتی تێدایە .
ئەگەر ناچاریت فایلی بە كۆدكراو بەكار بهێنیت كە بە هەردوو بەرنامەی Truecrypt و AES Cryptبە كۆدتكردووە (تشفیر) ئەوا پێویستە وریای ئەوە بیت كە فایلە هەنێردراوەكەت لەسەر كۆمپیوترەكە سڕیوەتەوە بەتایبەت بەكارهێنانی Eraser بۆ سڕینەوەیان . دوا راسپاردەمان بۆ دڵنیایی بوون، دوای ئەنجامدانی تەواوی ئەو هەنگاوانەی باسمان كرد كۆمپیوترەكە بكوژێنەوە shut down بكە .

تێبینی: ئەم نووسینە لەم بەشەدایە لەچوارچێوەی (نووسینی ئازادە) کە گوزارشتە لە بیروڕای نووسەر خۆی و مەرج نییە گوزارشت بێت لە ڕای فەرەمی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵک

By Aso Wahab آسو وهاب

ئەندامی بۆردو بەرپرسی ئاسایشی دیجیتاڵی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *